داوای 40 ساڵ زیندانی بۆ پەرلەمانتارێکی ھەدەپە دەکرێت

K24 - ھەولێر

داواکاری گشتی شاری وان لە باکووری کوردستان داوا دەکات لەزگین بۆتان، بە تۆمەتی ستایشکردنی پارتی کرێکرانی کوردستان (پەکەکە) چل ساڵ زیندانی بکرێت.

 لە لایەکی دیکەوە داواکاری گشتی ئیزمیر، دۆسیەی نوێی بۆ سێ پەرلەمانتاری ھەدەپە کردەوە و رایگەیاندووە، ئەو پەرلەمانتارانە پەیڤی خۆسەریان بەکارھێناوە و یاسای تورکیایان پیشێل کردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە لەماوەی مانگێكدا ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) و پارتی ھەرێمە دیموكراتەكان (دەبەپە) لەلایەن حكوومەتی توركیا دەستگیركراون و بە تۆمەتی جیاجیا تا ئێستا لە زیندانەكاندان.