فڕۆكەیەك لە كۆڵۆمبیا كەوتە خوارەوە
یاریزانانی یانەیەكی تۆپی پێی بەرازیل لە نێو فڕۆكەكەدا بوون
K24 – ھەولێر
فڕۆكەیەك لە وڵاتی كۆڵۆمبیا بە 81 سەرنشین كەوتە خوارەوە، میدیا جیھانییەكان بڵاویان كردەوە كە یاریزانانی یانەی چاپی سۆنسی بەرازیلی لەنێو فڕۆكەكەدا بوون، جگە لەوانیش ژمارەیەكی دیكەی ھاووڵاتی لە نێو فڕۆكەدا بوونە.
بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی كۆڵۆمبیا ژمارەیەك لە سەرنشینانی فڕۆكەكە رزگاریان بووە.
بڕیاربوو یانەی چاپی سۆنسی بەرازیل سبەی چوارشەممە یاری كۆتایی لە جامی ئەمریكای باشووردا لە كۆڵۆمبیا بكەن.