محەمەد حاجی مەحموود: ئیرادە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ھەیە
"بارودۆخەكە بۆ چارەسەری كێشەكان گونجاوە"
K24 - ھەولێر
محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "ھەموو لایەنەكان پشتیوانیان لە پەیامەكەی بارزانی كردووە و ئێستا بارودۆخەكە گونجاوترە بۆ چارەسەری كێشەكان، ئەگەرنا لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان پێشتر سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ھەمان پەیامی ھەبوو".
ئاشكراشی كرد: لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لەوەكرا، چۆن بتوانین میكانیزمێك بۆ چارەسەری كێشەكان بدۆزینەوە، ئێمەش بۆچوونەكانی خۆمان پێراگەیاندون، ناكرێ ھەر كەسە و لە ماڵی خۆیی بێت و بمانەوێت كێشەكانیش چارەسەربكەین، دەبێ ھەموومان لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆبینەوە، بۆ ئەوەی میكانیزمێكی ھاوبەش بۆ چارەسەری كێشەكان دابنێین".
روونیكردەوە: "رای ئێمە ئەوەیە بتوانین چارەسەرێك بۆ سەرجەم قەیرانەكان بدۆزینەوە
ئیرادە ھەیە و ھەموو لایەنەكان گەیشتونەتە ئەو بڕوایە كە دەبێ كێشەكان چارەسەربكرێن، ھەنگاوێك باشە و ھیچ پاساوێك نەماوە لە قسەكانی كاك مەسعوود بۆ لایەنە سیاسییەكان كە رێگری بكرێت، تەنھا ئەوە ماوە كە بەیەكەوە لەسەرمێزی گفتوگۆ دانیشین، بۆ ئەوەی بەھەموومان چارەسەرو دۆخەكە بكەین".