به ڤیدیۆ: فه‌رمانده‌یه‌كی دژه‌تیرۆر له هه‌وڵێكی كوشتن رزگار ده‌بێت
نیشانشكێنه‌كانی داعش ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له ڤیدیۆیه‌كی نوێ‌دا كه چه‌كدارانی داعش له باره‌ی ده‌سته‌ی نیشانشكێنه‌كانی رێكخراوه‌كه‌یان له شه‌ڕ و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی موسڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه،له به‌شێكی ئه‌و ڤیدیۆیه‌دا ده‌رده‌كه‌ویت كه نیشانشكێنێكی داعش ته‌قه له"عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی" یه‌كێك له فه‌رمانده دیاره‌كانی هێزی دژه‌تیرۆری عێراق ده‌كات، به‌ڵام بهریناكهوێت له‌و هه‌وڵی كوشتنه رزگاری ده‌بێت.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی دژه‌تیرۆری عێراق له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هێزه عێراقییه‌كان له‌ناوچه‌یه‌كی موسڵ كه نزیكه له چه‌كدارانی داعش ده‌سورێنه‌وه و له‌و كاته‌دا ئه‌و نیشانشكێنهی داعش نیشانه له ساعدی ده‌گرێت و به مه‌به‌ستی كوشتنی ته‌قه‌ی لێده‌كات، به‌ڵام نایپێكێت و رزگار ده‌بێت.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ به تایبه‌تی له‌و كاته‌ی هێزه عێراقییه‌كان توانییان بچنه ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه، وه‌ك خۆیان رایانگه‌یاندووه، جگه له بوونی خه‌ڵێكی زۆری سڤیل و هه‌وڵدانی هیزه سه‌ربازییه‌كان بۆ پاراستنی ژێرخانی شاره‌كه كه بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م پێشڕه‌وی خێرای هێزه‌كانیاندا، نیشانشكێنه‌كانی داعش‌یش یه‌كێك له‌و رێگرییانهن كه وایانكردووه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌دا هێواش به‌ریوه‌بچێت.