هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان بۆ ناوچه‌كانیان ئاشكرا ده‌كرێت
تاڵان و نه‌بوونی گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی كریستیانییەكانی عێراقی نا‌ئومێد كردووه بۆ گەڕانەوە
K24 – هه‌ولێر
دانیشتوانی قه‌ره‌قوش به‌هۆی تاڵان كردنی ماڵه‌كانیان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و پاره و قه‌ره‌بوو نه‌كردنه‌وه‌یان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی له ئاینده‌یان بێ هیوا بوونه له گه‌ڕانه بۆ ناوچه‌كانیان و پێیان وایه ئێدی له عێراق هیچ ئایندهیهكیان نییه.
داعش له ساڵی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌كانی مه‌سیحی نشینی پارێزگای نه‌ینه‌وا گرت و دانیشتوانی بۆ كوردستان ئاواره بوون و ئه‌وه‌ی كه پاش كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانیان له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی به‌جێماوه، ته‌نیا هه‌ندێ پاشماوه رووخاوهكانه و له‌نێویاندا هه‌ندێ وێنه و شتی یادگاری ده‌بینرێت كه گوزارشت له رابردوویان له ناوچه‌كانیان ده‌كات.
مه‌سیحییه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ناچار كران به پێدانی "جزیه" یان ئیسلامبوون یان مردن. قه‌ره‌قوش پێش هاتنی داعش 50 هه‌زار دانیشتووی هه‌بوو و هاتنی ئاینی كریستیانی بۆ عێراق بۆ دوو هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی رویتەرز، دانیشتوانی قه‌ره‌قوش رایانگه‌یاند بۆ ناوچه‌كانیان ناگه‌ڕینه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی قه‌ره‌بوو نه‌كرێنه‌وه و گره‌نتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنیان به‌ده‌ست نه‌هێنن.
شاری قه‌ره‌قوش رووبه‌ڕووی تاڵانی چه‌كدارانی داعش بووه‌ته‌وه كه ته‌واوی شته به نرخه‌كانیان وه‌ك ته‌له‌فزیۆن و جل شۆردن و به‌فرگر و ئه‌وانه‌ی دیكه‌یان تاڵان كرد و به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیان دابه‌شكرد یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی داهات فرۆشتیان.
مامۆستایه‌ك هه‌وڵ ده‌دات وێنه‌ی چه‌كدارانی داعش له مێشكی خۆی بسڕێنه‌وه كه داعش شته‌كانی ناو ماڵه‌كان ده‌رده‌هێنا و كۆیان دەكردوە ئاگریان تێبه‌ر ده‌دا، گوتیشی "ره‌وشه‌كه له‌وه خراپتر بوو كه پێشبینی ده‌كرا".
له‌ناو پاشماوه رووخاوه‌كانی خانوویه‌ك جلوبه‌رگی چه‌كدارێكی داعش و سندووقێكی گوللـه‌ی هاوه‌ن عه‌یاری 120 میلی مه‌تری ده‌بینرێت و له‌سه‌ری نووسراوه "ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی لیژنه‌ی په‌ره‌پیدانی و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌ربازی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌قینه‌وه‌كان".
داعش ماڵی هه‌ندێ كریستیانییه‌كانی قه‌ره‌قوش كردبووه شوێنی دروستكردنی ته‌قه‌مه‌نی و له شێوازی تێكدانی ناو ماڵه‌كان وادیار بوو به دوای شتی به نرخ گه‌ڕاون، به‌ڵام له‌ناو ماڵێكدا نه‌یانتوانیبوو ئه‌و 12 ملیۆن دیناره بدۆزنه‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ناو ئه‌و خاكه‌ی له‌سه‌ر بانی خانووه‌كه‌ی كۆ كردبووه شاردبوو.
به‌ڵام داعش شاشه‌یه‌كی پلازمای بردووه كه به 1600 دۆلار كڕیبوو و كاتێ كه یه‌كه‌مجار ده‌چێته ناو خانووه‌كه‌ی به وشه‌ی "توڕه‌بوون" هه‌ستی خۆی ده‌رده‌بڕێت.
هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی 64 ساڵی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی كه‌م بوایه، سه‌ر له نوێ دەستم پێده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌م ته‌مه‌نه زۆره چیم پێ ده‌كرێت؟.. ئێمه (كریستیانییه‌كان) هیچ ئاینده‌یه‌كمان له عێراق نییه".
له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی قه‌ره‌قوش دروشمه‌كانی داعش ده‌بینرێت كه له ژێریان ناوی چه‌كدارانی داعش نووسراوه و هه‌ندێكیان خه‌ڵكی داغستان و چیچانن.
به ره‌نگی سور له فرۆشگایه‌كی ئامێری كاره‌با نووسراوه "خوا.. خاچهكهتان ده‌شكێنێت".