پارتی به سه‌ردانكردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆتایی به كۆبوونه‌كانی له ھەولێر ھێنا
پێدەچێت ھەفتەی داھاتوو له سلێمانی سەردانی یەكێتی و گۆڕان بكات
K24 – ھەولێر
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سێیەم رۆژی سەردانەكەی بۆ لای لایەنە سیاسییەكان سەردانی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی عەلی باپیری كرد.
شانده‌كه‌ی پارتی رۆژی دووشەممە 28 تشرینی دووەم سەردانی هه‌ریه‌كه له "یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان" و "حزب و لایه‌نه توركمانییه‌كان" و "حزبی شیوعی كوردستان" و "حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان" و "حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان" كرد و بڕیاریشە پاش "كۆمەڵی ئیسلامی" لەگەڵ لایەنەكانی دیكەش كۆ ببێتەوە به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه كه كێشه‌ی نێوانیان، به‌هۆی دابڕاندنی وه‌زیره‌كانیان له حكومه‌ت و كێشه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكی رابردوودا قوڵبووه‌ته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه په‌یامه‌كه‌یان پاش په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جیاواز بوو، به‌ڵام گفتوگۆ و دانووستانیان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌ر چه‌نده له په‌یامه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو كه ئه‌وان پرۆژه‌یان ده‌بێت بۆ ئه‌و پرسه، به‌ڵام شۆڕش حاجی گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گؤران به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 راگه‌یاند "ئه‌وان چاوه‌ڕوانی پارتی ده‌كه‌ن بزانن چۆن په‌یامه‌كه‌ی بارزانی پراكتیزه ده‌كه‌ن و له سه‌ر ئه‌رزی واقیع چۆن پیاده‌ی ده‌كه‌ن".
هه‌رچه‌نده فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی یەكەمی سەردانەكەیان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانه‌وه رایگه‌یاند "زانیاری له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانیان ناده‌نه میدیاكان تا ئه‌م گه‌ڕه‌ی سه‌ردان و دانووستانه‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام رۆژی دواتر پاش كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی شاندی پارتی لەگەڵ حزبی شیوعی كوردستان، سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی پارتی قسه‌ی كرد و گووتی: "پڕۆژەی یەكلایهنەمان نییە، ئێمە ھاتووین ئەفكارەكان كۆبكەینەوە".
شاندی پارتی لە ژێر رۆشنایی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كردووه بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و دۆزینه‌وه‌ی دهریچەیهكی نوییە بۆ ده‌رچوون له‌و دۆخه چه‌ق به‌ستووه‌ی هه‌رێم كه به‌هۆی كێشه‌كانی نێوان پارتی و گۆران هاتووه‌ته ئاراوه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردبوو پێكه‌وه دابنیشن و چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی حكومه‌تێكی نوێ بدۆزنه‌وه.