فازڵ ميرانى: هه‌ميشه په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ باش بووه
ئه‌مڕۆش ديدى هاوبهشيان يه‌كجار زۆر بووه.
K24 – هه‌ولێر:
فازڵ ميرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، رايگه‌ياند، پارتى هه‌ميشه په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ باشبووه و دانه‌بڕاوون و ئه‌مڕۆش ديدى هاوبهشيان يه‌كجار زۆر بووه.
فازڵ ميرانى ئه‌گه‌ر چى بڕياريداوه لێدوان له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان نه‌دات، به‌ڵام به چه‌ند رستهيهك پهيامهكانى ده‌گه‌يه‌نێت.
له وه‌ڵامى پرسيارى رۆژنامه‌وانێكدا، سه‌باره‌ت به كاتى سه‌ردانى شاندى پارتى بۆ لاى لايه‌نه سياسييه‌كان ميرانى، كه ئێستا سه‌رۆكايه‌تى گه‌ڕى نوێى گفتوگۆكانى پارتى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان ده‌كات، گوتى: سبه‌ى پێنجشهممهيه و دوو بهيش ههينييه.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى پارتى و كۆمه‌ڵ، ميرانى گوتى: ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ هه‌ميشه عيلاقهمان باش بووه و هه‌ميشه دانهبڕاوين و ئه‌مڕۆش ديدى هاوبه‌شمان يه‌كجار زۆره.
فازڵ ميرانى له باره‌ى پرسيارێكى ديكه‌ى پهيامنێرانهوه كه باسى له سيناريۆى رێككه‌وتنى نێوان لايه‌نه‌كانى ده‌كرد، گوتى: به‌خوا من ئاگام له معادهلهى ئێوه نييه.
ميرانى ئه‌مڕۆ كۆتايى به سه‌ردانه‌كانى بۆ لاى لايه‌نه سياسييه‌كان له شارى هه‌ولێر هێنا و بڕياره له چه‌ند رۆژى داهاتوودا سه‌ردانى سلێمانيش بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى ئه‌وێ كۆببێته‌وه.
بڕياره هيچ لايه‌نێك په‌راوێز نه‌خرێت و پارتى له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كان گفتوگۆ بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ى دوێنێ له باره‌گاى حزبى شيوعى ميرانى گوتى: ده‌مانه‌وێت هه‌موو ئهفكارهكان كۆبكهينهوه.
له ده‌ستپێكى گه‌ڕى گفتوگۆكانى پارتى له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كاندا، دوێنێ سێشه‌ممه 29ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016، ميرانى سه‌ردانى ژماره‌يه‌ك حزب و لايه‌نى سياسى توركمانى و ئاشوور و كلدانى كرد و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سۆسياليست و شيوعى و زه‌حمه‌تكێشان كۆبوويه‌وه.
ئه‌م گه‌ڕه‌ى دانووستان و گفتوگۆى نێوان پارتى و لايه‌نه‌كان دواى ئه‌وه هات، كه مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يامێكدا رايگه‌ياند، ئاماده‌م پۆستى سه‌رۆكايه‌تى راده‌ستى هه‌ر كه‌سێك بكه‌م لايه‌نه‌كان پێشنيازى بكه‌ن و داواشيكرد، سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان بگۆڕدرێت و حكومه‌تێكى نوێ له هه‌رێمى كوردستان پێكبهێنرێت.