رۆمیۆ ھەكاری: پەیامی بارزانی پەیامێكی پڕ بایەخە
"كێشەكان لە پەرلەمان دروستبوون، دەبێ گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت"
K24 - ھەولێر
لە میانی بەشداریكردنی لە ژووری ھەواڵی كوردستان24، رۆمیۆ ھەكاری سكرتێری پارتی دیموكراتی بێت نەھرێن رایگەیاند: "پەیامی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پەیامێكی پڕبایەخە، دەبێ ھەموو لایەنەكان بە ھەندی وەربگرین و دەبێ ھەموو لایەنە سیاسییەكان پێكەوە كۆببنەوە و خاڵەكانی پەیامەكە بخرێنە بواری گفتوگۆ لەسەر كردن، بۆ ئەوەی ئەنجامێكی باشی لێ بكەوێتەوە".
لەبارەی بۆچوونی ئەوان لەبارەی سیستمی حوكمڕانی لە ھەرێمی كوردستان گوتی: "ئێمە پێمانوایە دەبێ ھەموو لایەنەكان بەشداری لە حكوومەت بكەن، بەتایبەتی نوێنەری پێكھاتە جیاوازەكان".
گوتیشی: "دەبێ گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت، چونكە كێشەكان لەوێوە دروستبوون و چوونە دەرەوە، لەبەر ئەوە دەبێ گۆڕانكاری لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بكرێت و كارا بكرێتەوە تا بتوانرێت لەوێشەوە رێگەچارەیەك بۆ كێشەكان بدۆزرێتەوە".