دوای کوشتنی کۆڵبەرێک خۆی ده‌كوژێت
دوو كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندارن
K24 – هه‌ولێر:
لە نزیک شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان،هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران ته‌قه له "8" كه‌سی كۆڵبه‌ر ده‌كه‌ن، له ئاكامدا یه‌كێك له كۆڵبه‌ره‌كان كوژراوه و ئه‌و سه‌ربازه ئیرانیهشی كه كۆڵبه‌ره‌كه‌ی كوشتووه دواتر خۆشی كوشتووه.
سەرچاوە خۆجێیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە: شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئێران لە گوندی "ساوجی"ی سەر بە شاری مەریوان تەقەیان لە هەشت کۆڵبەر کردووه و لە ئاکامدا کەسێکیان گیانی لەدەست دا و دوو کەسیش بە توندی بریندار بوون،دواتر كوژراو و برینداره‌كان رەوانەی نەخۆشخانەی "بووعەلی" شاری مەریوان کراون.
بە پێی سەرچاوه‌كان، ئەو سەربازەی تەقەی لەو کۆڵبەرانە کردووە، دوای ئەوەی دەزانێت یەكێک لە کۆڵبەرەکان کوژراوە، هەر لەوێ خۆی كوشتووه.
به‌ڵام تا ئێستا ناوی کۆڵبەرە کوژراوەکە و ناو و پلەی ئه‌و سه‌ربازه ئێرانییه‌ی كه خۆی کوشتووە، ئاشکرا نەکراوە.