پێنج له مامۆستا ناڕازییه ده‌ستگیركراوه‌كانی سلێمانی ئازادكران
K24 - سلێمانی:
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 1ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، ژماره‌یه‌ك مامۆستای ناڕازی له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه له ماڵه‌كانییان ده‌ستگیركران، كه‌مێك به‌ر له ئێستا ئازادكران.
عادل حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی بە کوردستان24ی راگەیاند کە وا هێزەکانی ئاسایشی شاری سلێمانی پێنچ لە مامۆستا دەستگیرکراوەکانیان ئازادکردوون، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی دیکەش ماون کە ئازادنەکراون.
مامۆستا ئازادكراوه‌كان، ژماره‌یان پێنج كه‌سه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی، ئه‌و مامۆستا ناڕازییانه‌ی ده‌ستگیركرابوون، زیاتر له 13 كه‌س بوونه و به‌شێك له كه‌سوكاره‌كانیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وان ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها كه‌لوپه‌له‌كانی خۆپیشاندان، وه‌كو بڵندگۆكانییان، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و به گوێره‌ی قسه‌ی مامۆستاكانیش، گازی فرمێسك رژێن، بۆ بڵاوه‌پێكردنییان به‌كارهاتووه.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی، له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی خۆپیشاندانییان ئه‌نجامداوه و دواتریش چوونه‌ته به‌رده‌م دادگای سلێمانی و هێزه‌كانیش ئاسایش دواتر بڵاوه‌یان به خۆپیشانده‌ران كرد و ژماره‌یه‌ك مامۆستاشیان ده‌ستگیركرد.