ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری هێشتنه‌وه‌ی چالاكوانه ده‌ستگیركراوه‌كان له زیندان، جارێكی دیكه دێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دووپاتیده‌كاته‌وه، ئه‌وان سوورده‌بن له سه‌ر داواكردنی مافه ره‌واكانی خۆیان سازش له داواكارییه‌كانییان ناكه‌ن.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، ژماره‌یه‌ك مامۆستای ناڕازی له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراون، به گوێره‌ی چالاكوانانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی مامۆستایانی ناڕازیی، ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان 35 كه‌سه و تا ئێستاش 8 مامۆستا له زیندانه‌كانی ئاسایش‌دا ماون و ئازادنه‌كراون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران
كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان
پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
توێژه‌ران
خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تییه‌كان
هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
سڵاوی تێكۆشان و خه‌باتی مه‌ده‌نی.
به‌ڕێزان ئه‌مڕۆ دوومانگ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر بایكۆت و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نییانه و شارستانییانه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان كه داواكارییه‌كانمان ته‌نها پێدانی مافه‌كانمانه له به‌رامبه‌ر ئه‌ركه‌كانمان و داواكاری هه‌نوكه‌یی و سه‌ره‌تایی قوت و بژێوی ماڵ و منداڵمانه.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان بۆ درێژه‌دان به سیاسه‌تی گه‌نده‌ڵی و برسیكردنی زۆره‌ملی به جۆره‌ها شێواز هه‌وڵی داوه كۆتایی به چالاكی و خۆپیشاندان بهێنێ له ڕێگه‌ی ( هه‌ڕه‌شه و سووتاندنی ئۆتۆمبێل و دواجار گرتن و فشار خسته‌سه‌ر چالاكوانانی خۆپیشاندان ).
به‌ڵام هیچ كام له‌مانه كاریگه‌ری له‌سه‌رمان نابێت و زیاتر سورده‌بین له‌سه‌ر مافه ڕه‌واكانمان و به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له داواكارییه‌كانمان ناكه‌ین.
له ئه‌گه‌ری هێشتنه‌وه‌ی هه‌ر چالاكوانێك له زیندانه‌كان هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێت و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه له نزیكترین كات دا دێینه‌وه سه‌ر شه‌قام و جه‌خت له مافه ڕه‌واكانمان ده‌كه‌ینه‌وه به شێوازی شارستانی و مه‌ده‌نی.
سه‌ركه‌وتووبێت ئیراده‌ی پۆڵاینی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان.
ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی
٢٠١٦/١٢/١