ژماره‌یه‌ك مامۆستای ناڕازی ده‌ستگیركراو هێشتا له‌ زیندانه‌كاندان

به‌شێك له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران: له‌سه‌ر بایكۆت به‌رده‌وامده‌بین

K24 - سلێمانی:

تا ئێستا بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی کە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە لایەن ھێزە ئەمنيیەکانەوە دەستگیرکران، ئازاد نەکراون.

سەردار قادر لە بری پارێزگاری سلێمانی داوایکردووە ھەرچی زووە ھێزە ئەمنيیەکان، مامۆستاکان ئازاد بکەن، باسی لەوەشکردووە لە ئەگەری ئازادنەکردنی مامۆستایانی ناڕازی ھەڵوێستی دیكه‌یان دەبێت، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی خۆپیشاندەریش، دەڵێن، بایکۆت ناشکێنن و بەردەوام دەبن.