دوو چه‌كداری نه‌ناسراو له ده‌ربه‌ندیخان دوو كه‌س ده‌كوژن
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان: چه‌كداره‌كان داعش بوونه
K24 - ده‌ربه‌ندیخان:
دوو چه‌كداری نه‌ناسراو له ده‌ربه‌ندیخان دوو كه‌س ده‌كوژن و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ڵێت: "ئه‌و دوو چه‌كداره داعش بوونه".
رزگار واحید، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، تایبه‌ت به كوردستان 24 گوتی: "من له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان چوومه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كه وه‌سفی چه‌كداره‌كانی وا كردووه كه دوو چه‌كداری قژدرێژبووبن".
رزگار واحید راشیگه‌یاند، ئه‌و برینداره‌كه پێی گوتووه: "دوو چه‌كداری قژدرێژ داوایان لێكردین تا سه‌نگاو بیانبه‌ین، به‌ڵام كاتێك گوتمان به ته‌له‌فۆن بۆ ئاسایش بكه‌ین، ئه‌وان ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد".
له ئاكامی ته‌قه‌كانیش، دوو كه‌سی ناو ئۆتۆمبێله‌كه كوژراون و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداره.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، رووداوه‌كه له نێوان گوندی چرچه‌قه‌ڵا و زه‌رده‌لیكاو له‌سه‌ر رێگه‌ی بانیخێڵان – سه‌نگاو روویداوه و تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی روون نییه.
له ئێستاشدا هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و شوێنی رووداوه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.