دوو په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی هه‌ده‌په زیندانی ده‌كرێن
K24 – هه‌وڵیر
دادگایه‌كی توركیا له باكووری كوردستان بڕیاری به زۆر هێنانی دوو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر ده‌ركرد.
دووه‌مین دادگای سزای قورس له شاری وان بڕیاریدا هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په، له‌زگین بۆتان و ئاده‌م گه‌ڤه‌ری به زۆر بۆ به‌رده‌م دادگا بهێنرێن كه تۆمه‌تبارن به "تیكدانی په‌كپارچه‌یی ده‌وڵه‌ت و وڵات"، "پروپاگه‌نده بۆ تیرۆر" و "ئه‌ندامه‌تی له رێكخراو".
له سكاڵانامهی دژی هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په داوای "زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی" و 35 ساڵ زیندانیكردن كراوه.
بڕیاری دادگای وان لە كاتێك دایە ھاوسەرۆكەكانی ھەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوكسەكداغ و ھەشت پەرلەمانتاری دیكەی ئەو حزبە و چەندین ھاوشارەدارییەكانی باكووری كوردستان لە وانە ئەحمەد تورك، گولتان كشاناك و بەكر كایا لە زیندان دان.