يه‌ك رووداو بڕيارێكى سه‌يرى مهيفرۆشهكانى لێكهوتهوه
ئيدى مه‌ى نافرۆشن و خه‌ڵك بێهۆش ناكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له كۆمارى چيچانستان مهيفرۆشهكان بڕيارياندا به شێوه‌يه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌ست لهكارهكهيان هه‌ڵبگرن و چيديكه مه‌ى نه‌فرۆشن.
محه‌ممه‌د داودۆڤ، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كۆمارى چيچانستان رايگه‌ياند، بازرگان و مهيفرۆشهكانى چيچانستان ده‌ستيان له كارهكهيان هه‌ڵگرتووه و نايانه‌وێت چيديكه مهيفرۆشى بكه‌ن.
گوتيشى: 20 كۆگا و فرۆشگاى تايبه‌ت به مهيفرۆشى داخراوون.
ئه‌و بڕياره دواى ئه‌وه هات، رووداوێكى هاتوچۆ له ژێر كاريگه‌رى مه‌ى و مه‌ستبووندا له‌سه‌ر رێگه‌يه‌كى سه‌ره‌كى چيچان روويدا و به هۆيه‌وه، 8 كه‌س گيانيان له ده‌ستدا كه دوانيان منداڵ بوون.