دیپلۆماتكارێكی ئهمهریكی: ههندێك كهس له ئیدارەی ترامپ ھاوسۆزن لەگەڵ سەربەخۆبوونی کوردستان
K24 - ههولێر:
پیتەر گالبرێت، دیپلۆماتکاری پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 رایدەگەیەنێت چاوەڕێ دەکات لە چەند ساڵی داھاتوودا ھەرێمی کوردستان سەربەخۆ بێت، لەبەرئەوەی ھەموو خەسڵەتێکی دەوڵەتی تێدایە و گوتیشی: "ھەندێ کەس لە ئیدارەی دۆناڵد ترامپ ھەن کە ھاوسۆزن لەگەڵ سەربەخۆبوونی کوردستان".