كه‌نه‌دا راسته‌وخۆ هاوكاری سه‌ربازی ده‌گه‌یه‌نێته‌ هه‌رێمی كوردستان

به‌رپرسێكی سه‌ربازی كه‌نه‌دا كاتی ناردنی یه‌كه‌م كاروانی هاوكارییه‌كان ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

عێراق رێگە بە حکوومەتی کەنەدا دەدات راستەوخۆ چەك و تەقەمەنی بۆ ھێزی پێشمەرگە بنێرێت.

جۆن فۆرستەر، جێگری وەزیری بەرگری کەنەدا، بە پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاندووە, دوای ھەوڵێکی زۆر، حکوومەتی ناوەندی بەغدا رێگەى بە حکوومەت و سوپای کەنەدی دەدات، چەک و تەقەمەنی و ھاوکاریی سەربازی رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات بەشێوەیەکی راستەوخۆ.

جێگری وەزیری بەرگری کەنەدا ئەوەشی ئاشکرا کرد, یەکەم کاروانی ھاوکاریی سەربازی راستەوخۆی کەنەدا بۆ ھێزی پێشمەرگە بەمزووانە دەگات.

ھەروەھا جۆن فۆرستەر، ئەوەشی ئاشکرا کرد ئەو چەکانەی بۆ پێشمەرگەی دەنێرن، بریتی دەبێت لە چەک سووک و چەکی قورسی تێدا نییە.

ئەو بەرپرسەی حکوومەتی کەنەدا ئاشکرایکردووە, ھاوکارییەکان بەگوێرەی لیستێکی پێداویستی سەربازییە کە لەلایەن وەزیری بەرگری کەنەدی هارجێت ساجان و بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان دانراوە.