ترس له‌ ئایینده‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه‌

"حەشدی شەعبی دەوڵەت لەناو ده‌بات"

K24 – هه‌ولێر:

دوای په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌شێك له‌ به‌رپرسانی وڵاتانی رۆژئاوا و تەنانەت چەندین بەرپرسی عێراقیش  ترسیان له‌ ئایینده‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت بزانن حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌وێته‌ كوێی ده‌وڵه‌تی عێراق، یاخوود حه‌شدی شه‌عبی ده‌بێته‌ كۆپیه‌كی سووپای پاسدارانی ئێران، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و به‌رپرسانه‌ ده‌ڵێن، پێشتر حه‌شدی شه‌عبی به‌ ئاشكرا نه‌بوونی ئینتمای خۆی بۆ عێراق راگه‌یاندووه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێن دوای داعشیش نایانه‌وێ حه‌شدی شه‌عبی بخرێته‌ سه‌ر سوپای عێراق.