ئاڵا تاڵه‌بانی: مالیكی هاوپه‌یمانمانه
مالیكی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه
K24 – هه‌ولێر:
ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له باره‌ی سه‌ردانیكردنی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ لای نوری مالیكی، له لێدوانێكدا بۆ میدیایه‌كی ناوخۆیی عێراق رایگه‌یاند: له نێوان ئێمه و نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسادا، هاوپه‌یمانێتی هه‌یه، بۆیه سه‌ردانی ده‌كه‌ین و چاومان پێی ده‌كه‌وێت.
ئاڵا تاڵه‌بانی زیاتر له باره‌ی سه‌ردانیكردنی نوری مالیكی له لایه‌ن فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتوویه‌تی" به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه نوری مالیكی سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین كوتله‌یه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و جێگری سه‌رۆككۆماری عێراقه.
ئه‌م قسانه‌ی ئاڵا تاڵه‌بانی پاش ئه‌وه دێت كه سه‌ردانیكردنی ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ لای نوری مالیكی له ئاستی ناوخۆیی كوردستان كه‌وته به‌ر ره‌خنه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان، نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق به هۆكاری بڕینی مووچه و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانن.