بۆ یەکەمجار داعش لەناو مووسڵ ھێرشی پێچەوانە دەکات

خراپی دۆخی کەشوھەوا لە مووسڵ پێشڕەوییەکانی سوپا رادەگرێت

K24 - مووسڵ

ھاوکات لەگەڵ خراپبوونی کەش و ھەوای شاری مووسڵ داعش بۆ یەکەم جار ھێرشی پێچەوانەی بۆ سەر ھێزەکانی سوپای عێراق لە شارەکە ئەنجامدا، لەگەڵ ئەوەشدا سوپای عێراق لە ھیچ شوێنێک پاشەکشەی نەکردووە و وەڵامی ھێرشەکانی داوەتەوە.