كەشناسی: لە زۆربەی ناوچەكان پەڵەیداوە
"ئەمساڵ ئهگهری كەم بارانی ههیه"
K24 - سلێمانی
دارا حەسەن بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە كوردستان24 گوت: "بارانبارین بە ئاستی جیاواز لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان باریووە و لە شاری سلێمانی و زۆربەی ناوچەكان پەڵەیداوە".
گوتیشی: "شەوی رابردوو 4 ملیم باران لە شاری سلێمانی باریووە و كۆی گشتی بارانبارین لە سلێمانی بوو بە زیاتر لە 141 ملیم بارانبارین لە ئەمساڵدا، جێگەی دڵگرانییە ساڵی پار لەم كاتەدا 340 ملیم مەتر باران لە سلێمانی باریبوو".
روونیكردەوە: "گۆڕانكاری كەشوھەوا سەرجەم وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی گرتووەتەوە و ھەندێك ساڵ بارانبارین لە سەرەتای ساڵ زیاتر دەبارێت و ھەندێك ساڵیش لە كۆتایی ساڵ، بەپێی ئەو زانیارییەكان پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست 80% بارانی تێدا نەبارێت".
دارا حەسەن گوتی: "دڵگرانم بە ووشەی كەناڵەكانی راگەیاندن كە دەڵێن، ووشكەساڵی دەكرێ بڵێن كەم بارانی چونكە وشكەساڵی مانایەكی تایبەتی خۆی ھەیە، گومانی كەم بارانی ھەیە لەھەرێمی كورستان وەك وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست".