بایك پیرۆزبایی له تره‌مپ ده‌كات
ده‌شڵێت توركیا زۆر هه‌وڵیدا ترامپ سه‌ر نه‌كه‌وێت، كاتیكیش سه‌ركه‌وت هه‌وڵ ده‌دات چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ری دروست بكات.
K24 – هه‌ولێر
جه‌میل بایك هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان پیرۆزبایی له دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ده‌كات و پێشی وایه هه‌ڵویستێكی باش به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه و كورد ده‌گرێته‌به‌ر.
بایك له چاوپێكه‌وتنیك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ستێرك تی ڤی نزیك له په‌كه‌كه له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا گوتی "سیاسه‌تی ئه‌مریكا كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو جیهان هه‌یه، بێ گومان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیمه‌ش هه‌یه و ئه‌مڕۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شه‌ڕێكی سه‌خت روو ده‌دات و گۆڕانكاری به‌ڕێوه‌یه، هاوسه‌نگی نوێ دروست ده‌بێت، ئه‌مریكا و روسیا و هێزه‌كانی دیكه‌ش له ناوچه‌كه‌ن و ئێمه‌ش پارچه‌یه‌كین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان بنه‌مای ئه‌م ناوچه‌یه‌یه".
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی "هه‌ر سیاسه‌تێك له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كورد و په‌كه‌كه‌شی هه‌یه". پێشی وایه "سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌شی كاریگه‌ری به‌سه‌ر ته‌واوی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه".
له كۆتاییدا هیواداره "ئه‌مریكا له سیاسه‌ته‌كانی له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست حیسابێك بۆ كورد بكات" و پێی وایه "ترامب هه‌ڵوێستیكی راست له به‌رامبه‌ر كورد و په‌كه‌كه ده‌گرێته به‌ر" و ده‌شڵێت توركیا زۆر هه‌وڵیدا ترامپ سه‌ر نه‌كه‌وێت، كاتیكیش سه‌ركه‌وت هه‌وڵ ده‌دات چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ری دروست بكات.