له يانه‌يه‌كى شه‌وانه‌دا 9 كه‌س سووتان و 50ى ديكه چاره‌نووسيان نادياره
له يانه‌يه‌كى شه‌وانه‌دا له شارى ئۆكلاندى ويلايه‌تى كاليفۆرنيا كه‌وتووه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له يانه‌يه‌كى شه‌وانه‌دا له شارى ئۆكلاندى ويلايه‌تى كاليفۆرنيا 9 كه‌س سووتاون و 50 ديكه‌ش له ناو يانهكهدا گيرخواردوو بوون.
رۆژنامه‌ى نيويۆرك ده‌يلى نيوز بڵاويكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه رۆژى 3ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 روويداوه و يانه‌كه تايبه‌ت بووه له مانه‌وه‌ى ژنانى سۆزانى و به هۆى رێگرييه ئه‌منييه‌كانه‌وه تيمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه به زه‌حمه‌ت توانيويانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
پۆليس رايگه‌ياندووه، ئاگره‌كه كات 22:30 خوله‌كى شه‌وى هه‌ينى به كاتى خۆجێى ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و باڵهخانهيهى سووتاوه ميواندارى تيپى ميوزيكى گوڵدن دوناى كردبوو. تيمه‌كه له رێگه‌ى فه‌يسبووكه‌وه رايگه‌ياندووه، ژماره‌يه‌ك له ئاماده‌بووانى ئاهه‌نگه‌كه چاره‌نووسيان نادياره.
كه‌ناڵه خۆجێيه‌كان ده‌ڵێن: ژماره‌ى بێسه‌روشوێنان گه‌يشتووه‌ته 25 كه‌س. هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى ديكه ده‌ڵێن 50 كه‌س چاره‌نووسيان نادياره.
ژماره‌يه‌ك له به‌شدارانى ئاهه‌نگه‌كه له سه‌ربان و په‌نجه‌ره‌ى شوقه‌كانه‌وه خۆيان خستووه‌ته‌خواره‌وه.