براى وێنه‌گره‌كه‌ى ئامێدى: با كه‌س ده‌نگۆ له باره‌ى مه‌رگى براكه‌مان بڵاو نه‌كاته‌وه
تەرمی شوكرى زه‌ينه‌دين وێنه‌گر و رۆژنامه‌وان لە ناوچه دووره ده‌سته‌كانى بانسرا له دەڤەری رێكان دۆزرايه‌وه.
K24 – دهۆك:
تەرمی شوكرى زه‌ينه‌دين وێنه‌گر و رۆژنامه‌وان لە ناوچه دووره ده‌سته‌كانى بانسرا له دەڤەری رێكان دۆزرايه‌وه.
به گوێره‌ى راپۆرتى پزیشكی دادوه‌رى ھیچ شوێنه‌وارێكى گوله له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ئه‌و رۆژنامه‌وانه نييه كه كارى بۆ كه‌ناڵێكى ئاسمانى كورديى كردووه.
له لێدوانێكى تايبه‌تى بۆ كوردستان 24، نيعمه‌ت زه‌ينه‌دين براى رۆژنامه‌وانى كۆچكردوو شوكرى زه‌ينه‌دين، رايگه‌ياند، كه‌لاكى به‌رازێك له نزيك شوێنى رووداوه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش ده‌يسه‌لمێنێت كه شوكرى به رووداوێكى قه‌زاو قه‌ده‌ر گيانى له‌ده‌ستداوه.
جه‌ختيش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌وان گومانيان له‌سه‌ر كه‌س نييه و رووداوه‌كه هيچ نهێنييه‌كى تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه و ئه‌نجامى پشكنين و لێكۆڵينه‌وه‌كان قه‌ناعه‌تپێهێنه‌رن. داواش ده‌كات رووداوه‌كه نه‌كرێته سياسى.
