به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی دهۆك له‌باره‌ی گيانله‌ده‌ستدانى هاووڵاتییه‌ك بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت

K24 - دهۆك:

رائيد (هێمن سلێمان) بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک، سەبارەت بە کوشتنی هاوڵاتییەك لە سنووری پارێزگای دهۆك رایگەیاند, ئەو کەسە لەگەڵ هاوڕێیەکی چوونەتە نزیك ناوچەیەک کە هاتووچۆکردن زەحمەتە تێیدا بەهۆی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و تۆپبارانکردنی فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیا و تا ئێستاش هۆکاری کوشتنی هاوڵاتییەکە نەزانراوە، بەڵام پۆلیسی دهۆك لێکۆڵینەوەی لە کەیسەکە دەستپیکردووە.