داوا ده‌كرێت "يه‌په‌شه" شنگال چۆڵ بكات
یه‌په‌شه ره‌تيده‌كاته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و شارۆچكه‌یه بكشێنه‌وه.
K24 – شنگال:
بوونی هێزه‌كانی یه‌په‌شه له شنگال، نیگه‌رانی به‌شێك له خه‌ڵكی ئه‌و شاره و ئیداره‌ی قه‌زای شنگالی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن، ئه‌و هێزه له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زاكه و چیای شنگال بكشێنه‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا یه‌په‌شه ره‌تيده‌كاته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و شارۆچكه‌یه بكشێنه‌وه.
هاوكات ئه‌و هێزه به‌وه رازیه بچنه سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
هه‌رچه‌ند له رووی دهستووریيهوه بوونی هێزێكی نایاسایی له‌ناو خاكی عێراقدا پێشێلكاریيه، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك پشتگیری دارایی داوه‌ته ئه‌و هێزه و موچه‌كانیشیان دابين كردووه.
ناوى "يه‌په‌شه" كورتكراوه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى شنگاله، كه له لايه‌ن پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه له دواى داگيركردنى شنگال له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014 پێكهێنرا.


