پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی پەسند كرد

K24 – ھەولێر

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا پەرلەمانی عێراق پڕۆژەی یاسایی حەشدی شەعبی پەسند كرد، ئەمەش نیگەرانی ژمارەیەك فراكسیۆنی لێكەوتەوە، پەرلەمانتارێكی كورد رایگدەگەیەنێت، ئەوان لەگەڵ پڕۆژە یاساكەدانین و رێگەنادەن حەشدی شەعبی بێتە ناوخاكی كوردستان،سوننەكان لێكەوتەوە و سوننەكان پڕۆسەی دەنگدانیان بە یاسای حەشدی شەعبی بایكۆت كرد.

شاخەوان عەبدوڵڵا بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "ئێمە لەگەڵ پڕۆژە یاساكە دانین و رێگەنادەین حەشدی شەعبی بێتە ناوچە كوردستانییەكان تەنانەت ئەگەر بە یاسایش بكرێت".

پەیامنێری کوردستان24، لە بەغدا رایگەیاند، یاسای حەشدی شەعبی بە زۆرینە لە لایەن پەرلەمانتارانی ھاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکانەوە و فراکسیۆنە کوردییەکان جگە لە فراكسیۆنی پارتی، دەنگیان لەسەردا و سوننەش کۆبوونەوەکەیان بایکۆت کرد.

ئەو پڕۆژە یاساییە كە لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتار پێشنیازكراوە، بۆ ئەوەیە دەستەی حەشدی شەعبی كە لە چەند گروپێك پێكھاتوون لە ھێزێكی میلیلشیاوە بكرێن بە ھێزێكی یاسایی و سەربە فەرماندەیی ھێزە چەكدارەكان عێراق دەبێت.