پەكەكە سێ ھاووڵاتیە رفێندراوەكەی ئامێدی ئازاد دەكات
یەكێك لەو ھاووڵاتیانە تەقەی لێكراوە رووداوەكە بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە
K24 – ئامێدی
چەكدار جەمال پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "دوێنێ گەریلاكانی پەكەكە لە گوندێكی قەزای ئامێدی تەقە لە ژمارەك ھاووڵاتی دەكەن و یەكێكیان گیان لە دەستدەدات و سێی دیكەش دەرفێندرێن، یەكێك لەو ھاووڵاتیانەی خۆی بە دەستەوە نادات، دوای ماوەیەك بێسەرو شوێن كردنیان پەكەكە سێ گەنجە رفێندراوەكەی ئازاد كرد".
ھۆشیار ئەو گەنجەی خۆی نەدابووە دەست پەكەكە رووداوەكە بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە و دەڵێ: "ئێمە بە مەبەستی گەڕان چوبووینە چیا، گەریلاكانی پەكەكە بۆسەیان بۆ ئێمەدانابوو كاتێك تەقەیان لێكردین، یەكێك لە ھاوڕێیانمان بەناوی بەرۆژ گەلـلەی پێكەوت و شەھیدبوو، لەوكاتەوە ئێمە ھیچ پەیوەندیمان بەیەكەوە نەما، من خۆم شاردەوە چەكدارانی پەكەكە لە من دەگەڕان تەقەیان لێكردم، بەڵام ھەرچۆنێك بێت خۆم رزگاركرد".
گوتیشی: "ئێمە پێشتر نەمانزانیوە بارەگای پەكەكە لەو شوێنە ھەیە، ئەگەر ھەشبێت كوردستان ھەموو ئازادە ھیچ جیاوازی نییە، تەنھا گوندەكەی ئێمە زیاتر لە 90 شەھیدمان ھەیە بۆ ئەوە خوێنمان لەسەر ئەو خاكە رشتووە كە ئازادبێت، نەك وڵاتی خۆمان لێ قەدەغە بك".
كەسوكاری ئەو گەنجەی كە بە دەستی پەكەكە شەھیدكراوە داوا دەكەن: "حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لێپرسینەوە لەو رووداوە بكات، چونكە ئەو لە ناو خاكی كوردستان و بێ تاوان شەھیدكراوە".