له ده‌ربه‌ندیخان شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزی ئاسایش و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار روویدا
دوو چه‌كدار خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و یه‌كێكیش كوژراوه
K24 هه‌ولێر
له ده‌ربه‌ندیخان شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار روویدا.
په‌یامنێری كوردستان24 هه‌رێم جاف رایگه‌یاند شه‌ڕ و پێكدادان له گوندی پونگهله له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان روویدا و به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانیش دوو چه‌كدار خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و یه‌كێكی دیكه‌شیان له شه‌ڕه‌كه‌دا كوژراوه.
گوتیشی تا ئێستا شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وامه و گومان ده‌كرێت چه‌كداران ژماره‌یان پێنج كه‌س بێت.
قایمه‌قامی ده‌ربه‌ندیخان ناسح مه‌لا حه‌سه‌ن به كوردستان24 رایگه‌یاند ره‌وشه‌كه به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكراوه و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه ئایا هه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه بوون چه‌ند رۆژ پێش ئێستا دوو هاووڵاتیان له سنووره‌كه كوشت.
رونیشی كرده‌وه تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه ئاشكرا نه‌كراوه و نه‌زانراوه سه‌ر به چ گرووپێكن.
رۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه هه‌واڵی كوژرانی دوو هاووڵاتی سڤیل له لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه بڵاو ببووه‌وه.
ئه‌وكات رزگار واحید، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، تایبه‌ت به كوردستان 24 گوتی: "من له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان چوومه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و برینداره‌كه وه‌سفی چه‌كداره‌كانی وا كردووه كه دوو چه‌كداری قژدرێژبووبن".
راشیگه‌یاند برینداره‌كه پێی گوتووه: "دوو چه‌كداری قژدرێژ داوایان لێكردین تا سه‌نگاو بیانبه‌ین، به‌ڵام كاتێك گوتمان با ته‌له‌فۆن بۆ ئاسایش بكه‌ین، ده‌ستیان به ته‌قه‌كردن كرد".
له ئاكامی ته‌قه‌كانیش، دوو كه‌سی ناو ئۆتۆمبێله‌كه كوژراون و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداره.
زانیاری زیاتر ببینه:
.jpg)


