به ڤيديۆ.. سه‌نته‌رێكى پڕوپاگه‌نده‌ى داعش ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا
سه‌نته‌رى پڕوپاگه‌نده و راگه‌ياندنى داعش له ميحوه‌رى باشوورى شارى مووسڵ له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌نته‌رى پڕوپاگه‌نده و راگه‌ياندنى داعش له ميحوه‌رى باشوورى شارى مووسڵ له لايه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گيرا.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 4ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، پۆليسى عێراق رايگه‌ياند، توانيويانه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر سه‌نته‌رى پڕوپاگه‌نده و راگه‌ياندنى داعشدا.
فه‌رمانده‌ى پۆليسى عێراق له مووسڵ فه‌ريق رائد شاكر جه‌وده‌ت گوتى: پۆليسى ئيتحادى ئه‌و سه‌نته‌ره‌ى له ده‌وروبه‌رى ناوچه‌يه‌كى باشوورى حه‌مام عه‌ليل كۆنترۆڵ كردووه.
گوتيشى: له‌و سه‌نته‌ره‌دا چه‌ندين كامێرا و كه‌لوپه‌لى پێويستى وێنه‌گرتن و فيلم و به‌ڵگه‌نامه و بڵاوكراوه‌ى داعش ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه.
پێشتر له 28ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016دا هه‌واڵگرى سه‌ربازى و پۆليسى ئيتحادى رايانگه‌ياندبوو، ده‌ستيان گرتووه به‌سه‌ر كۆگايه‌كى به‌رهه‌مه پڕوپاگهندهييهكانى داعشدا كه به‌ڵگه‌نامه‌ى هه‌ستيار و گرنگييان تێدا بووه.