عادل نوورى: چوونه ده‌ره‌وه‌ى فراكسيۆنى پارتى كارتێكى به سوود بوو
سێ ده‌ستكه‌وتى گرنگمان به ده‌ست هێنا به بێ ئه‌وه‌ى هيچ بدۆڕێنين.
K24 – به‌غدا:
ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، عادل نوورى تايبه‌ت به ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 رايگه‌ياند، چوونه ده‌ره‌وه‌ى فراكسيۆنى پارتى كارتێكى به سوود بوو، توانيمان داواكارييه‌كانى هه‌رێم له بودجه بچهسپێنيين و سێ ده‌ستكه‌وتى گرنگمان به ده‌ست هێنا به بێ ئه‌وه‌ى هيچ بدۆڕێنين.
عادل نوورى گوتى: ئه‌وه‌ى له بودجه‌دا په‌سند كراوه پێشنيازى (3+1) واته هه‌ريه‌ك له فراكسيۆنه‌كانى يه‌كێتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ بوو، له‌گه‌ڵ مندا (عادل نوورى) وه‌ك نوێنه‌رى سه‌ربه‌خۆ و دواتريش يه‌كگرتوو هاته پاڵمان.
گوتيشى: ئێمه سێ ده‌سكه‌وتى گرنگمان به ده‌ستهێنا و توانيمان يه‌كه‌م: رێژه‌ى له سه‌دا حه‌ڤده‌ى بودجه‌ى هه‌رێم وه‌ك خۆى بهێڵينهوه. دووه‌م: هه‌موو پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بودجه و موچه‌يان بخرێته سه‌ر حكومه‌تى به‌غدا و ئه‌مه‌ش زۆر زياتره له‌وه‌ى پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم داوايدهكرد. كه ته‌نيا داواى مووچه‌ى 100 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى ده‌كرد و به گوێره‌ى داواكه‌ى ئێمه هه‌موو پێشمه‌رگه ده‌گرێته‌وه و مووچه‌كه‌ش ده‌بێت وه‌ك سه‌ربازى عێراقى لێبكرێت. سێيه‌ميش: خۆى پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم رێككه‌وتنى كردووه كه 250 هه‌زار به‌رميل نه‌وت بفرۆشێت و 350 هه‌زار بهرميليش له رێى سۆمۆوه و مهرجيش ئه‌وه‌يه ئه‌وله‌ويه‌تى ئه‌و داهات و بودجه‌يه بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه بێت.
عادل نوورى روونيكرده‌وه، ده‌رچوونى فراكسيۆنى پارتى له هۆڵى ئه‌نجوومه‌ن و دانيشتنه‌كه هه‌رچه‌ند په‌له‌ى تێدا كرا، به‌ڵام به سوود بۆ جێگيركردنى ئه‌و داواكارييانه‌ى ئێمه گه‌ڕايه‌وه و وه‌ك به‌شێك له كارتى فشار و دابه‌شكردنى رۆڵ كارێكى باش بوو.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و سێ ده‌سكه‌وته بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگن و بردنه‌وه‌ن و له به‌رامبه‌ريشدا هه‌رێم هيچى نه‌دۆڕاندووه.
دانيشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ په‌سندكردنى بودجه‌ى 2017 به‌رده‌وامه و فراكسيۆنى پارتى بايكۆتى دانيشتنه‌كه‌ى كردووه.
پێشتر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا له فراكسيۆنى پارتى بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، لايه‌نه عێراقييه‌كان فێڵ له كورد ده‌كه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، يه‌ك فلس له بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى داهاتوو بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان نه‌كراوه.
دواى ده‌رچوونى فراكسيۆنى پارتى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سه‌ليم جبوورى ده‌نگدانى له‌سه‌ر بڕگه‌ى په‌يوه‌ست به پشكى هه‌رێم له بودجه دواخست، به‌ڵام رێككه‌وتنى فراكسيۆنه‌كانى گۆڕان و يه‌كێتى و كۆمه‌ڵ و عادل نوورى و يه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ لايه‌نه شيعييه‌كان بووه هۆى ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌كانى تايبه‌ت به بودجه و مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان.
سه‌باره‌ت به په‌سندكردنى ئه‌و بڕگه‌يه تا ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه فراكسيۆنى پارتى هيچ هه‌ڵوێستێكى نه‌نواندووه.
ئه‌مه له كاتێكدايه پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم له نامه‌يه‌كدا بۆ په‌رله‌مانتارانى كورد داوايكردبوو، ده‌نگ به‌و پرۆژه ياسايه نه‌ده‌ن.