ھیچ گرتووخانەیەكی نھێنی لە ھەرێمی كوردستان نییە
حكوومەتی ھەرێمی كوردستان وەڵامی راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەداتەوە
K24 – ھەولێر
بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھیچ گرتووخانەیەکی نھێنی لە ھەرێمی كوردستان نییە، داوایکرد ئەگەر ھەیە با زانیاری و وردەكاریمان پێبدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دیندار زێباری، بەرپرسی لیژنەی وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە وەڵامی راپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رەتیکردەوە لە کوردستان ھیچ گرتووخانەیەکی نھێنی ھەبێت و داوای کرد ئەگەر لەوبارەوە زانیاری ھەیە با شوێنەکەی ئاشکرا بکەن.
جەختیکردەوە دەرگای گرتووخانەکان کراوەیە بۆ رێکخراوەکان تەنھا کەیسی تیرۆر نەبێت کە تەنھا رێگە بە چەند رێکخراوێکی دیاریکراو دەدرێت زیندانییانی تیرۆر ببینن.