مێسی له شكاندنی ریكۆردێكی مێژوویی كریستیانۆ نزیك بۆته‌وه
سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بارسا به‌ڵێنیانداوه بۆ شكاندنی ئه‌م ریكۆرده هاوكاری مێسی بكه‌ن
ئه‌م هه‌فته‌یه به چه‌ندان یاری ئاگرین كۆتایی به قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنز لیگ دێت، له گرینگ‌ترین یاریشدا بارسێلونا و ریال مه‌درید میوانداریی دوو یانه‌ی ئه‌ڵمانی ده‌كه‌ن، یارییه‌كه بارسا دوایین ده‌رفه‌ته بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی نوێی مێسی.
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینی یانه‌ی بارسێلۆنا له ئێستادا به 9 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی چامپیۆنز لیگی گرتووه، له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی پێویستی به هاتریكێكه بۆ ئه‌وه‌ی ریكۆردی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بشكێنێت، به‌وپێیه‌ی یاریزانه پورتوگالییه‌كه وه‌رزی رابردوو له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به 11 گۆڵ بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا كه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان 11 گۆڵی تۆمار كردبێت.
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه، 6 دێسێمبه‌ری 2016، له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی بروسیا موشنگلاندباخ ببێته‌وه، مێسی له‌م یارییه‌دا به تۆمار كردنی دوو گۆڵ ژماره پێوانه‌ییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ یه‌كسان ده‌كاته‌وه، له ئه‌گه‌ری هاتریكیش ریكۆرده‌كه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ده‌شكێنێت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا كه‌وتووه، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی بارسا بڕیاریانداوه هاوكاری مێسی بكه‌ن بۆ شكاندنی ئه‌و ریكۆرده‌ی كریستیانۆ.
بڕیاره یانه‌ی ریال مه‌دریدیش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبه‌ڕووی یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆند ببێته‌وه، له‌م یارییه‌شدا ده‌رفه‌تی كریستیانۆ هه‌یه كه پارێزگاری له ریكۆرده‌كه‌ی بكات.

مێسی، یاریزانی بارسێلۆنا له نێوان دوو یاریزانی سێلتیك لێدانێك جێبه‌جێ ده‌كات