لیوایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركووك دامه‌زرا

سه‌رپه‌رشتیاری لیواكه‌ كه‌سێكی كورده و بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت

K24 - كه‌ركووك:

لیوایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنووری كه‌ركوك دامه‌زراو ئه‌ركیشیان به‌شداریكردنه‌ له‌ شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه، لیواكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ناوی (ره‌د سه‌ریع)ی لێنراوه‌و ژماره‌یان 1962 چه‌كداره‌ و راسته‌وخۆ بڕیار له‌ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌ وه‌رده‌گرن.

سه‌رپه‌رشتیاری لیواكه‌ كه‌سێكی كورده ‌و خه‌ڵكی كه‌ركووكه‌  بۆ كوردستان24 قسه‌ ده‌كات و ورده‌كاری درووستكردنی ئه‌و لیوایه‌ ده‌خاته‌ روو.

ئیداره‌ی شاره‌كه‌و به‌رپرسانی ئه‌منیش له‌كه‌ركووك، پێكهێنانی هه‌ر هێزێك له‌ سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه.‌