ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه شكستی هێنا
یانه‌كانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن چاویان تێبڕیوه
یاریزانێكی لاوی سوێدی كه به شوێنگره‌وه‌ی زڵ‌اتان ناسراوه، سه‌رنجی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپای راكێشاوه، دیارترینیان یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید و بایرن میونشنه.
رۆژنامه‌ی ئێكسپرێسی سوێدی ئاشكرا كردووه كه ریال مه‌درید له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌لێكسانده‌ر ئیسحاق گرێبه‌ستێكی به‌بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی یانه‌ی ئا‌یك سۆلنای سویدی كردووه، به‌ڵام یانه سویدییه‌كه به خێرایی ڕه‌تی كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی بارسێلۆنا و بایرن میونشنیش به وردی چاودێری ئه‌لێكسنانده‌ر ئیسحاقی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئا‌یك سۆڵنای سوێدی ده‌كه‌ن كه به زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچی نوێ ناسراوه.
میدیاكانی سوێد ئه‌م یاریزانه له ڕووی شێوازی یاریكردن و باڵا و درێژی به هاوشێوه‌ی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ وه‌سف ده‌كه‌ن، ئیسحاق له‌م وه‌رزه بانگهێشتی تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی كراوه و 6 گۆڵیشی تۆمار كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه بارسێلۆنا بۆ چاودێریكردنی ئه‌م یاریزانه پێشتر نوێنه‌رێكی ناردووه و له نزیكه‌وه سه‌یری یارییه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ی كردووه.
ئیسحاقی ته‌مه‌ن 17 ساڵان، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی سوێده و هه‌ڵگری درێسی ژماره 36ـه له یانه‌ی ئا‌یك سۆڵنای سوێدی، گرێبه‌سته‌كه‌شی له 2018 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی كۆتایی دێت.