دەستەی دەستپاکی لە ماوەی ساڵێکدا 42 کەیسی گەندەڵی ئاشکرا کردووە
ھیچ بەربەستێک نەماوە بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی
K24 - ههولێر:
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی ساڵێکدا توانیویانە چەندین دۆسیەی گەندەڵی ئاشکرا بکەن، کە بەشێکیان لە دادگا یەکلابوونەتەوە، سەرۆکی لیژنەی دەسپاکیش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، دوای بریارەکانی سەرۆکی ھەرێم بۆ چاکسازی، ھیچ بەربەستێک نەماوە بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی.