مه‌سروور بارزانی: خه‌ڵكی كوردستان قوربانی زۆری داوه و به به‌هێزییه‌وه به‌ره‌نگاری داعش بووه‌وه
له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا پێشمه‌رگه رۆڵی كاریگه‌ری گێڕاوه و سیی هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی رزگاركردووه
K24 - واشنتن:
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له سه‌نته‌ری ویڵسن له واشنتن له پانێڵێكی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به حكومڕانی و ره‌وشی ئه‌منی له عێراقی دوای داعش گووتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، كە شه‌ڕی داعش به‌رپرسیاره‌تی هه‌مووانه و پێویسته له رووی ئایدۆلۆژییه‌وه رووبه‌رووی داعش ببینه‌وه. و گووتیشی "خه‌ڵكی كوردستان قوربانی زۆری داوه و به به‌هێزییه‌وه به‌ره‌نگاری داعش بوویه‌وه".
هه‌ر له‌و پانێڵه‌دا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا پێشمه‌رگه رۆڵی كاریگه‌ری گێڕاوه و سیی هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی رزگاركردووه و گووتیشی ئه‌وه‌ی گرنگه له داهاتوویشدا رووبه‌رووی داعش ببینه‌وه له شه‌ڕی هه‌واڵگریدا.
مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، كه به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای كوردستان له ئه‌مه‌ریكایه، له پانێلێكی تایبه‌ت به حوكمڕانی و ره‌وشی ئه‌منی له عێراق له دوای داعش له واشنتن رایگه‌یاند، له رووی سه‌ربازییه‌وه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانییان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان.
مه‌سرور بارزانی، له ویڵسۆن سێنته‌ر، له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، پێویسته رێگه‌ی دیكه بۆ له‌ناوبردنی داعش بدۆزرێته‌وه و هاوكات سه‌رچاوه و پاڵپشتییه داراییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه وشكبكرێن.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دوای رووخانی رژێمی پێشووی عێراق به ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق ده‌ژین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هاوكاری له شه‌ڕی دژی داعش كردوون و له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه و گوتی: "داواش له ئیداره‌ی نوێ و سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، له داهاتوودا زیاتر هاوكارمان بێت".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ و ئه‌و شاره له دوای داعش، مه‌سرور بارزانی گوتی: "مووسڵ شارێكی گه‌وره و فره‌نه‌ته‌وه‌یه، عه‌ره‌ب، كورد، شیعه و سووننه، توركمان و كریستیان و شه‌به‌كی تێدایه، پێویسته سه‌قامگیری بۆ ئه‌و شاره دابینبكرێت و بكرێت ".
هه‌روه‌ها گوتی: "پێویسته له پاڵ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه، رێككه‌وتنێكی دیكه‌ش هه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه، ئه‌وه‌ی له 2014 به‌سه‌ر پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا هات، به‌تایبه‌تیش كوردانی ئێزدی، نابێت دووباره ببێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته گوێ له خه‌ڵك و دانیشتووانی شاره‌كه بگیرێت كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت چۆن بژین و هاوكات دڵنیاییشیان پێ بدرێت.
له باره‌ی خایاندنی ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ، رایگه‌یاند، ئه‌سته‌مه بتوانرێت كاتێك دیاریبكرێت و گوتی: "ناتوانرێت پێشبینی بكرێت چ رووده‌دات، چونكه شه‌ڕه‌كه به‌ره‌و سه‌ختبوون ده‌چێت و داعش سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی تونێله و له شه‌ڕه‌كانیشدا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكرا و قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه ته‌نها به‌ری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵه، كه پێده‌چێت ئاسانتربێت له به‌ری رۆژئاوا، به‌و پێیه‌ی له رۆژئاوا شه‌ڕه‌كه سه‌ختتر ده‌بێت و خۆیان قایمتركردووه، بۆیه سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵام دواجار داعش هه‌ر كۆتایی دێت".
له باره‌ی كاریگه‌ری هێزه هه‌رێمییه‌كانی ناوچه‌كه، مه‌سرور بارزانی گوتی: "هێزه هه‌رێمییه‌كان به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق كه چۆن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی ده‌بێت".
له باره‌ی له‌ناوبردنی رێكخراوی داعش، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، پێشتر قاعیده هه‌بوو، توانرا مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه كه‌مبكرێته‌وه و له‌ناو ببردرێت، به‌ڵام دواجار رێكخراوێكی دیكه‌ی وه‌كو داعش سه‌ریهه‌ڵدا، بێگومان هه‌رچه‌نده بۆشایی سیاسی هه‌بێت، ره‌وشه‌كه بۆ په‌یدابوونی ئه‌و جۆره رێكخراوانه گونجاوتر ده‌بێت.
له باره‌ی ره‌وشی ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پاراستنی ئاواره‌كان له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه و نزیكه‌ی 1.8 ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی عێراق له هه‌رێمی كوردستانن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ملیۆنان په‌نابه‌ر روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد و به ملیۆنان دۆلارییان سه‌رفكرد بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه بدرێته هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت باشتر خزمه‌تی ئاواره‌كان بكرێت.
سه‌نته‌ری ویڵسۆن، سه‌نته‌رێكی بێلایه‌نی ئه‌مه‌ریكییه و له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت، له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌كان, هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردن و نیشاندانی پرس و قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات و به‌ناوی وودرۆو ویڵسنی 28همین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كراوه.