توركیا چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی بۆ ناحیه‌ی باب ره‌ت ده‌كاته‌وه
سوپای سوریای ئازاد به هاوكاری توركیا ده‌چێته ناو باب
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوشئۆغلو به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ چوونی هێزه‌كانیان بۆ ناو سه‌نته‌ری ناحیه‌ی باب له رۆژئاوای كوردستان ره‌ت كرده‌وه و گوتی سوپای سوریای ئازاد به هاوكاری هێزه‌كانمان له لێواری ناحیه‌ی بابن.
لێدوانی چاوشئۆغلو پاش ئه‌وه هات كه ئاژانسی سپوتنیكی روسی بڵاوی كرده‌وه سه‌ربازانی توركیا چوونه‌ته ناو ناحیه‌ی باب.
گوتیشی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن به هاوكاری توركیا له لای باكوور و رۆژهه‌ڵاته‌وه چوونه‌تە ناو ناحیه‌ی باب.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ئه‌و هه‌وڵه ره‌ت بكاته‌وه گوتی "سوپای سوریای ئازاد به هاوكاری ئیمه نزیكی بووه لە شارەكە و به‌م زووانه‌ش پێشبینی ته‌واو بوونی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌كه‌ین".
له لایه‌كی تره‌وه نیگه‌رانی توركیا به‌رامبه‌ر بڕیارێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ربڕی و هه‌ستیاربوونی ئه‌نقه‌ره بۆ پێدانی چه‌ك به هه‌ندێ گروپ بیر هێنایه‌وه، كه به گرووپی تیرۆریستی زانی، بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان ئاشكرا بكات.
بوودجه‌ی 619 ملیار دۆلاری پێنتاگۆن بۆ ساڵی 2017 له سنتێت په‌سند كرا كه له ماده‌یه‌كدا زه‌مینه بۆ پێدانی سیسته‌می به‌رگری هه‌وایی به ئۆپۆزسیۆنی سوریا خۆش ده‌كات.
گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێشتر به هاوكاری توركیا رێگەی نێوان باب و منبجیان داخست بۆ ئه‌وه‌ی پێشی به پێشڕه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ره‌و باب بگرن.
توركیا رۆژی 24 ئابی رابردوو له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به هاوكاری چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان نێوان عه‌فرین و كوبانێ و ئامانجیشی پێشیگرتنه به یه‌كگرتنه‌وه ناوچه كوردییه‌كان، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا رایگه‌یاندبوو بۆ دووركردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشە له سنووره‌كانی.