بەرپرسێكی دژەتیرۆری عێراق: 28 گەڕەکی مووسڵ کۆنتڕۆڵکراونەتەوە
نزیكەی 145 کیلۆمەتر چوارگۆشە ئازادکراوە
K24 - مووسڵ
پێشڕەوی ھێزە عێراقییەکان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ بەردەوامە و ھێزە عێراقییەكان چوونەتە نێو گەڕەکی تەئمیم، ھاوکات ھەر سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، بەرپرسی راگەیاندنی دژە تیرۆری عێراق ئاشکرای دەکات، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، تا ئێستا 145 کیلۆمەتری چوارگۆشەیان کۆنتڕۆڵکردوەتەوە.
سەباح نەعمان بەرپرسی راگەیاندنی دژە تیرۆری عێراق بە كوردستان24 راگەیاند: "لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ تا ئێستا 28 گەڕەك و 145 كیلۆمەتر چوارگۆشە رووبەری مووسڵ لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركراوە".