منداڵانی سووریا كه‌نه‌دییه‌كان سه‌رسام ده‌كه‌ن
ئێوه دیاریین بۆ ئێمه"
K24 – هه‌ولێر:
له كاتێكدا هه‌زاران كه‌سی نزیكیان هێشتا له حه‌له‌ب له گه‌مارۆ و له ژێر بۆردوومانی فڕۆكهكاندان، به‌ڵام ئه‌و منداڵه سووریانه‌ی توانییان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان خۆیان رزگار بكه‌ن و گه‌یشتنه كه‌نه‌دا، رۆژی پێنج شه‌ممه رێككه‌وتی 8/12/2016 ژماره‌یه‌ك له‌و منداڵه سوورییانه له به‌رده‌م (جاستن ترۆدۆ) و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی كه‌نه‌دی گۆرانیان گووت.
به‌گوێره‌ی راپۆرتیكی CBC كه‌نه‌دی،گروپێكی كۆراڵ كه له 26 منداڵ پێكهاتبوون به‌شدارییان له‌و كۆرسه‌دا كرد كه گۆرانی‌یان بۆ ئاشتی و ته‌ناهی ده‌گووت، به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر گه‌یشتنیان له رێگه‌ی یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان بۆ كه‌نه‌دا كه كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی له شه‌قامی كهنهدییدا لێكهوتهوه.
منداڵه‌كان به(عه‌ره‌ب،ئینگلیزی،فه‌ڕه‌نسی..) گۆرانی ده‌ڵێن و بوونه‌ته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی و مایه‌ی سه‌رسوڕمان لای كه‌نه‌دییه‌كان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا دوای كۆتاییهاتنی ئاهه‌نگه‌كه سوپاسی منداڵه‌كانی كرد بۆ ئه‌و رۆڵه جوانه‌ی بینییان له گوتنی گۆرانییه‌كه‌دا و سوپاسی كردن كه گوییان له‌و ده‌نگه خۆشانه گرتووه و خۆشییان هێناوه بۆ كه‌نه‌دای نیشتیمانی خۆیان.
هه‌روه‌ها زۆرێك له كه‌نه‌دییه‌كان خۆشحاڵی و سه‌رسوڕمانی خۆیان به‌و منداڵانه ده‌ربڕیووه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كۆمێنتیان له‌سه‌ر نوسیوون،له‌و باره‌یه‌وه كه‌سێك به ناوی (ئهكسن رووست) نوسیوویه‌تی: ئێمه خۆشحاڵین كه توانیمان پێشوازی له‌و منداڵه باشانه و خێزانه‌كانیان بكه‌ین، پێیان ده‌ڵێم ئێوه دراوسیی ئێمه‌ن..به‌خێربێن هاوڕێكانم.
به‌ڵام كه‌سێكی دیكه كه ناوی (كیری مۆر) ه خۆشحاڵییهكهی به‌وه ده‌ربڕی كه منداڵه‌كان ته‌نها به ئینگلیزی گۆرانی ناچڕن،چونكه ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به زمانی دایكی خۆیان گۆرانی بڵێن و ده‌ست به كلتووری خۆیانه‌وه بگرن،كاتێك ئه‌وان به عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی گۆرانی‌یان گوتووه،هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی(ئه‌وانه دیاریین بۆ ئێمه".
مۆندا دیسلیس یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتی له‌سه‌ر منداڵه‌كان نوسیووه"پێویسته منداڵه‌كان ئه‌وه بكه‌ن كه دڵخۆشیان ده‌كات، نه‌ك هه‌موو بیریان لای ئه‌وه بێت كه ته‌نها بتوانن له ژیاندا بمێننه‌وه".
خانمێكی دیكه به ناوی(حه‌ننان فه‌هیم) چه‌ند ووشه‌یه‌كی گۆرانییه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی كردووه به ئینگلیزی و ده‌ڵێت"ئه‌وانه ده‌ڵێن،منداڵیمان بده‌نه‌وه،ئاشتیمان بده‌نه‌وه".
كه‌سێكی دیكه‌ش به ناوی ئه‌لیكسه‌نده‌ر بڕه پاره‌یه‌كی به‌خشی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و گۆرانییه و ئاماده‌یی نیشاندا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باش بۆ په‌نابه‌ره‌كان له داهاتووشدا هاوكارییان بێت.
ساڵی 2015 له‌م كاته‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له فڕۆكه‌خانه پێشوازی له یه‌كه‌م كاروانی په‌نابه‌ره سوورییه‌كان كرد بۆ وڵاته‌كه‌ی و به‌گه‌یشتنیان مافی مانه‌وه‌یان له‌و وڵاته پێدرا،ئه‌مساڵیش دوای ساڵێك ئه‌و په‌نابه‌رانه سه‌رۆك وه‌زیرانیان بانگێشتی چه‌ند چالاكییه‌ك و نانخواردن كرد و سوپاسی خۆیان پێگه‌یاند.