قوناغی دووه‌می شه‌ڕی ره‌ققه ده‌ستیپێكرد
ئه‌مریكا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 200 سه‌ربازی دیكه بۆ رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستپیكردنی قوناغی دووه‌می "ئۆپه‌راسیۆنی توڕه‌یی فورات" بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌قه‌ی پایته‌ختی دیفاكتۆی داعش راگه‌یاند.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێشتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له شاڕی حه‌سه‌كه رایانگه‌یاندبوو به‌م زووانه ده‌ست به قۆناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی ره‌ققه ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ناحیه‌ی سلووك له رۆژهه‌ڵاتی گرێ سپی به فه‌رمی ده‌ستپێكردنی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان راگه‌یاند كه به پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێت.
كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له شاری حه‌سه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر به‌ڕیوه‌چوو و نوێنه‌رانی هه‌ر یه‌ك له هێزه‌كانی یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه، هێزه‌كانی سهندادید، ئه‌نجومه‌نه سه‌ربازییه‌كانی منبج، باب، دێره‌زور، جه‌رابلوس، سریانی، كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وله‌وییه‌ت جزیره و جه‌یش سواری ره‌ققه به‌شدار ببوون.
ئۆپه‌راسیۆنی "توڕه‌یی فورات" رۆژی 5 تشرینی دووه‌می 2016 بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌ققه له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و به‌شداری یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه ده‌ستیپێكرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشتۆن کارتەر رایگه‌یاند بۆ پشتگیری لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی رەققە پایتەختی دیفاکتۆی داعش 200 سەربازی دیکە ده‌نێرنه سووریا بۆ ھاوکاریکردنی گرووپە لۆکاڵییەکان.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش جه‌نه‌راڵ جۆن دۆریان رایگه‌یاند هێرشه ههواییهكانیان بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له ره‌ققه زیاتر بووه و 300 هێرشی هه‌وایی له مانگی رابردوو ئه‌نجامدراوه .
هه‌روه‌ها باس له راهێنان و په‌یوه‌ست بوونی هه‌زاران چه‌كداری دیكه به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد بۆ به‌شداریكردنی له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی ره‌ققه، له‌وانه په‌یوه‌ست بوونی زیاتر له 1000 شه‌ڕڤان له ژن و پیاو كه هه‌موویان عه‌ره‌بن و راهێنان به زیاتر له 1500 كه‌سی دیكه كراوه بۆ به‌شداریكردنیان له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌ققه.