داعش له ته‌دمور كشایه‌وه
روسیا ئاماری كوژراو و زیانه‌كانی داعش بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند فڕۆكه‌كانیان 64 جار هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری ته‌دمور، پاش ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر به‌رزاییه ستراتیژییه‌كانی گرت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا باس له كوژرانی زیاتر 300 چه‌كداری داعش و تێكشكاندنی 11 تانك و ئۆتۆمبیڵی سه‌ربازی و 31 ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری دۆشكا به‌هۆی هێرشه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێت سوپای سوریا به هاوكاری فڕۆكه‌كانی روسی ته‌واوی هێرشه‌كانی داعشی له ته‌دمور تێك‌شكاند.
هاوكات له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌ت و هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، داعش هێرشی كرده سه‌ر ته‌دمور و ده‌ستی به‌سه‌ر به‌رزاییه ستراتیژییه‌كانی گرت و ئاژانسی ئه‌عماق ڤیدیۆی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای سوریا له شوێنه به‌رزكانی باكووری ته‌دمور بڵاو كرده‌وه.
هێرشی داعش بۆ سه‌ر ته‌دمور، كه شوێنه‌وارێكی كۆنه، هه‌شت مانگ پاش ئه‌وه‌ی دێت كه به هاوكاری سه‌ربازی روسیا له‌م شاره ده‌ركرا.
ته‌دمور (پالمیرا) به‌هۆی شوێنه‌واره‌كانی سه‌رده‌می بابلی و رۆمانییه‌كان ناسناوێكی جیهانی هه‌یه و له پارێزگای حمس له ناوه‌ڕاستی سوریا هه‌ڵكه‌تووه و شارێكی گه‌شتیارییه و له سوریا به بووكی بیابان ناسراوه.