مالیكی به‌ر نه‌فره‌تی باشوور ده‌كه‌وێت
له پارێزگای به‌سره‌ش دژی سه‌ردانی مالیكی خۆپیشاندان به‌رێوه‌چووه
K24 – هه‌ولێر:
ناڕه‌زاییه‌كان دژی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا فراوان بووه و سه‌دان هاوڵاتی پارێزگاكانی باشووری عێراق بۆ گه‌یاندنی ناڕه‌زاییه‌كانیان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌و ناڕه‌زاییانه له‌و كاته‌دا په‌ره‌ی سه‌ند كه سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له گه‌شتێكدایه بۆ پارێزگاكانی باشووری عێراق و زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه مه‌به‌ستی مالیكی له‌و سه‌ردان و گه‌ڕانه دروستكردنی زه‌مینه‌ی له باره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات.
هه‌ر بۆیه پاش پارێزگاكانی زیقار و میسان، خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره دژی مالیكی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقیان به سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراق و به ده‌سته‌وه‌دانی شاری موسڵ ناوبردووه و به هاتنی بۆ پارێزگاكه‌یان نیگه‌ران و نارازی بوون.
هه‌روه‌ها پرسی كوژراوانی بنكه‌ی سه‌ربازی سپایكه‌ر یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌یه كه خه‌ڵكی عێراق به‌گشتی و خه‌ڵكی باشوری وڵاته‌كه‌ی له مالیكی توڕه كردووه و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی له زۆر ناوچه‌دا نوری مالیكی به "نوری سپایكه‌ر" ناو ده‌به‌ن.
دوو رۆژی رابردوو له پارێزگاكانی زیقار و میسان هاوڵاتیان دژی سه‌ردانی مالیكی تاكه نه‌عله‌كانیان به‌رزكرده‌وه و له‌سه‌ر لافیته و تابلۆكان نوسیبوویان به‌خێرنه‌یه‌یت بۆ پارێزگاكه‌مان.
هه‌ندێك له‌و هاوڵاتیانه دروشم و گووته‌ی توندیان دژی مالیكی ده‌گووته‌وه و به سه‌رچاوه‌ی هه‌ژاری و داكیركارییه‌كانی عێراقیان ناوده‌برد.