به ڤيديۆ.. ته‌قاندنه‌وه‌ى 168 تانكه‌رى نه‌وتى داعش ببينه
ئه‌و گرته ڤيديۆييه له 8ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2016 تۆمار كراوه.
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش گرته‌ى ڤيديۆيى له‌ناوبردن و ته‌قاندنه‌وه‌ى 168 تانكه‌رى نه‌وتى داعشى له نزيك ته‌دموور بڵاو كرده‌وه.
ئه‌و گرته ڤيديۆييه له 8ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2016 تۆمار كراوه.
سايتى بزنس ئينسايده‌ر، بڵاويكرده‌وه, 168 تانكه‌ر ته‌قێندراونه‌ته‌وه و داعش به به‌هاى 2 مليۆن دۆلار زيانى به‌ركه‌وتووه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئاشكرايكردووه، ئه‌و هێرشه ئاسمانييهى كراوه‌ته سه‌ر تانكه‌ره‌كانى داعش يه‌كێك بووه له حه‌وت هێرشى هاوشێوه كه له هه‌مان رۆدا كراونه‌ته سه‌ر چه‌كدارانى داعش له نزيك ته‌دموور.
هاوكات يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و سوورياى ديموكرات, به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانيان به ئاراسته‌ى ره‌ققه, دواى ئه‌وه‌ى شه‌ش گوندييان له ده‌وروبه‌رى ره‌ققه رزگار كرد.