برسێتی و نه‌خۆشی هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی مووسڵ ده‌كات
به راكردن به‌ره‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان ده‌چن بۆ وه‌رگرتنی هاوكاری مرۆیی
K24 - مووسڵ:
له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق له مووسڵ، ژماره‌ی ئاواره‌كانیش زیاتر ده‌بن، به‌هۆی نه‌بوونی خۆراك و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندرووستییه‌كانیشه‌وه, برسێتی و نه‌خۆشی له نێو خه‌ڵكیدا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و پێشبینیده‌كرێت كاره‌ساتی مرۆیی لێبكه‌وێته‌وه.