" دوو ھەزار داعش لە موسڵ کوژراون"
فەرماندەی ھێزە ھاوبەشەکان: سێ ھەزار چەكداری داعش لەنێو مووسڵ ماون
K24 - ھەولێر
جەنەڕاڵ ستیڤن تاون سێند، فەرماندەی باڵای ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەمیانی سەردانێکیدا بۆ بنکەی سەربازی گەیارە و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەربازانی ئەمریکی لە بنکەکە، ئاشکرای کرد لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵەوە، توانراوە زیاتر لە 2 ھەزار چەکداری داعش بکوژن.
فەرماندەی باڵای ھێزی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەوان ھێشتا سێ ھەزار چەکداری داعش لە نێو مووسڵ ماون.