كوردستان24 ده‌چێته ناو زیندانێكی داعش له موسڵ
سه‌ربازێكی كورد ورده‌كارییه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر
تیمی كوردستان24 له گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی یه‌كه‌می شاری موسڵ ده‌چێته ناو زیندانێكی داعش كه بۆ سزادانی زیندانییه‌كانی به‌كاری هێناوه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره داعش خانوویه‌كی دوو نهۆمی له گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی یه‌كه‌م له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ كردووه‌ته زیندان كه سه‌ره‌ڕای ژووری گشتی بۆ گیراوان، ژووری تاكه‌كه‌سیشی تێدایه.
سه‌ربازێكی كورد ورده‌كاری زیاتری ئه‌م زیندانه بۆ پەیامنێری كوردستان24 ھۆشمەند سادق ده‌خاته‌ڕوو.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به فه‌رمانی عه‌بادی و به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی و پشتگیری هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زیاتر له نێوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه.