نێچیرڤان بارزانی: پێویسته بۆ قۆناغی دوای كۆنترۆڵكردنی موسڵ رێككه‌وتنێكی سیاسی بكرێت
کۆنفرانسی لێبوردەیی و ھەڕەشەی تیرۆر و پێكەوە ژیان لە شاری ھەولێری پایته‌خت بەڕێوەدەچێت
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له کۆنفرانسی لێبوردەیی و ھەڕەشەی تیرۆر و پێكەوە ژیان كه لە شاری ھەولێری پایته‌خت بەڕێوەدەچێت، گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
له سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌و پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌ییه كرد كه له هه‌رێمی كوردستان له نێوان پێكهاته‌كانیدا هه‌یه و پێویسته هه‌مووان پێكه‌وه ئه‌و په‌یامه گرنگه بگه‌یه‌نن كه رێگه به تێكدانی ئه‌و ئاشته‌واییه نه‌درێت.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها هاته سه‌ر باسی پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ و له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: پێویسته رێككه‌وتنێكی سیاسی بۆ قۆناغی دوای كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ بكرێت كه هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته جیاوازه‌كان به‌شداربن تێدا،چونكه ئه‌و قوناغه له قۆناغی رزگاركردنی شاره‌كه گرنگتره و به داخه‌وه تا ئێستا ئه‌و نییه‌ت و هه‌نگاوه نابینرێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاماژه‌ی به‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌ش كرد كه له شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی داعش مه‌ترسیدارتر و گوتی"ئه‌و شه‌ڕه شه‌ڕی ئه‌و بیره تاریكه‌یه كه پێشتر قاعیده و چه‌ندین گروپی تیرۆریستی دیكه و دواتر داعشی دروست كرد،ئامانجی ئه‌و بیره تاریكهش تێكدانی ئه‌و پێكه‌وه ژیان و ئاشته‌واییه‌یه كه له نێوان پێكهاته‌كاندا هه‌یه".
سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌روه‌ها رووی ده‌می كرده پیاوانی ئایینی داوای لێ‌كردن به‌شداربن له بنبڕكردنی ئه‌و بیره تاریك و توندڕه‌وه و له هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌ره‌نگاری ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ژیان و ئاشته‌وایی نێوان پێكهاته ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پارێزراوبێت و رێگه نه‌درێت كۆمه‌ڵگاكه‌مان بكرێته قوربانی و زیاتر په‌ره به كلتووری پێكه‌وه ژیان بدرێت".
کۆنفرانسی لێبوردەیی و ھەڕەشەی تیرۆر و پێكەوە ژیان به سپۆنسه‌ری كوردستان24 لە شاری ھەولێری پایته‌خت بەڕێوەدەچێت.