په‌رله‌مانی ئه‌وروپا خه‌ڵاتی ساخارۆڤی به‌خشییه دوو كچی ئێزدی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا: ده‌بێت جیهان ئێوه و گه‌له‌كه‌شتان بپارێزێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له ستراسبۆرگ خه‌ڵاتی(ساخارۆڤ) ی به‌خشییه هه‌ر دوو كچه ئێزدی نادیه موراد و له‌میعه به‌شار.
سه‌ره‌تا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا (مارتن شولتز) وتارێكی پێشكه‌شكرد و به‌ڕێزه‌وه ئاماژه‌ی به‌و دوو كچه ئێزدییهدا كه بوونه‌ته ره‌مزی قوربانی و نه‌هامه‌تی ئێزدییه‌كان و رایگه‌یاند" نادیه و لهمییعهئهوهمان بیرده‌هێننه‌وه كه‌چ بهرپرسیارییهتییهكمان له‌سه‌ر شانه، جیهان ده‌بێت پاڵپشتی له گه‌له‌كه‌ی تۆ و له تۆش بكات.
هه‌روه‌ها گووتی:تا ئێستا كه‌س له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان دادگایی نه‌كراوون و پێویسته ئه‌و كه‌یسه ره‌وانه‌ی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بكات و شانازییه بۆ ئێمه وه‌ك په‌رله‌مانی ئه‌وروپا خه‌ڵاتی ساڵی 2016 ی ساخارۆڤتان پێده‌به‌خشین.
دواتر له‌میعه به‌شار كه یه‌كێك بوو له‌و كچه ئێزدییانه‌ی خه‌ڵاتی ساخارۆڤی پێبه‌خشرا. له به‌رده‌م ئاماده‌بوواندا چیرۆكی نه‌هامه‌تی خۆی و خێزانه‌كه‌ی گێڕایه‌وه كه به‌ده‌ست داعه‌شه‌وه دووچاری كاره‌سات بوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بووه 4 جار له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كڕین و فرۆشتنی پێوه‌كراوه و دواجار چه‌كدارێكی داعش كه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زای حه‌ویجه بووه كڕیوویه‌تی.
هه‌روه‌ها باسی له‌و مه‌رگه ساتانه‌ی ئێزدییه‌كان كرد له ژێر ده‌ستی داعشدا و داوای له ئه‌وروپا و جیهان كرد هاوكاری ئێزدییهكانبن بۆ ئه‌وه‌ی دووچاری نه‌هامه‌تی هاوشێوه نه‌بنه‌وه.
.png)
له‌میعه به‌شار خاوه‌نی خه‌ڵاتی ساخارۆفی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
دواتر نادیه موراد كه به هه‌مان شێوه خه‌ڵاتی ساخارۆڤی پێبه‌خشراو پێشتریش له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كرابووه باڵیۆزی نیازپاكی، له به‌رده‌م ئاماده‌بوواندا وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئه‌و رۆژه شوومانه‌ی هێنایه‌وه بیری ئاماده‌بووان كه به‌هۆی داگیركاری و زوڵم و سته‌می داعشه‌وه به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هات.
له قسه‌كانیدا باسی نه‌هامه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی كرد كه چه‌ند ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ی و دایكی بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی چه‌كدارانی داعش و له‌وێوه داوای له یه‌كێتی ئه‌وروپا و جیهان كرد، یان كار بۆ هاوكاری و پاراستنی ئێزدییه‌كان بكه‌ن به جددی، یان ده‌رگا بكه‌نه‌وه تاوه‌كو ئێزدییه‌كانیش وه‌ك كۆڕه‌وی جوله‌كه‌كان پاش كاره‌ساتی هۆلۆكۆست ناوچه‌كانیان جێبهێڵن و خۆیان بگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا و ناوچه ئارامه‌كانی جیهان.
.png)
نادیه موراد خاوه‌نی خه‌ڵاتی ساخارۆفی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
دواتر له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه خه‌ڵاته‌كه درایه هه‌ر دوو كچه ئێزدییه‌كه و له كۆتایی رێوره‌سمه‌كه‌دا برایه‌كی له‌میعه به‌شاری به ئاماده‌بووان ناساند كه ماوه‌یه‌كی زۆر له كه‌مپه‌كان ژیاوه و دوای نه‌هامه‌تییه‌كی زۆر و ژێرده‌سته‌یی داعش توانراوه له رێگه‌ی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ده‌رفه‌تی گه‌یشتنی به ئه‌وروپا و شادبوونه‌وه‌ی به خوشكه‌كه‌ی بۆ بڕه‌خسێنن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌كاتی راگه‌یاندنی شادبوونه‌وه‌ی براكه‌ی له‌میعه به‌شار به خوشكه‌كه‌ی پاش به‌خشینی خه‌ڵاته‌كه به هه‌ر دوو كچه ئێزدییه‌كه
رۆژى 27ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكۆتۆبهرى 2016، پەرلەمانی ئەوروپا هەردوو خاتوو (نادیە موراد و لەمیعە بەشار)ی وەک براوی خەڵاتی ساخارۆڤی پەرلەمانی ئەوروپا دیاریکرد. خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادی ڕادەربڕین لە پاش خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، بە دووم خەڵاتی گرنگ لە بواری مافی مرۆڤ و ئازادییەکاندا دادەنرێت.
له‌میعه به‌شار به هه‌مان شێوه‌ی نادیه موراد رزگار بوویه‌كی دیكه‌ی ده‌ست داعشه و دوای چه‌ند جارێك هه‌وڵدان سه‌ره‌نجام له گه‌ڵ دوو كچی دیكه‌دا خۆیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار كرد،به‌ڵام له رێگه‌ی ده‌ربازبوونیان بۆمبێكیان پێدا ته‌قییه‌وه و سه‌ره‌نجام زێنێكی زۆر به‌ر لامیا كه‌وت و هه‌ر دوو كچه هاوڕێكه‌شی گیانیان له ده‌ستدا.
ساڵانه ئه‌و خه‌ڵاته ده‌درێته چه‌ند كه‌سێك و له لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری په‌ره‌پێدان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه ناوه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌نێردرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.خه‌ڵاته‌كه به‌هایه‌كی مادیشی هه‌یه كه بڕه‌كه‌ی "50" هه‌زار ئیرۆیه و به ناوی زانای ئه‌تۆمی"ئه‌ندێری ساخارۆڤ" كراوه كه هه‌موو ژیانی بۆ داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ ته‌رخانكردبوو له ناو یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوودا.
خه‌ڵاته‌كه به هاوبه‌شی دراوه‌ته "4" كه‌س كه به‌لای لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به شایسته ناوبراون و دوو له‌و كه‌سانه‌ش ئه‌و كچه ئێزدیانه بوون و هه‌روه‌ها رۆژنامه‌وانێكی تورك و رۆژنامه‌وانێكی ناوچه‌ی كریم له ئۆكرانیا پێكه‌وه خه‌ڵاته‌كه‌یان بردووه‌ته‌وه.
رێوره‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاتی ساخارۆڤ به نادیه موراد و له‌میعه به‌شار له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ستراسبۆرگ