پۆلیسێك بڕی 12 هه‌زار دۆلار ده‌دۆزێته‌وه و بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
ده‌كاته مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌و پۆلیسه
K24 - دهۆك:
پۆلیسێكی فریاكه‌وتنی شاری دهۆك، به‌م قه‌یرانی داراییه، بڕی 12 هه‌زار و 850 دۆلار له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی ئه‌و شاره‌دا ده‌دۆزێته‌وه، كه ده‌كاته مووچه‌ی ساڵێكی ئه‌و پۆلیسه، به‌ڵام بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه رائید هێمن سلێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پۆلیسه كه ناوی (جه‌مال)ه، ده‌ڵێت: "له كاتی ته‌واوی بوونی ئه‌ركه‌كه‌مدا به‌یانی زوو بوو، له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی، بڕێك پاره‌م دۆزییه‌وه، كه 12850 دۆلار بوو، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیم به ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی خۆمه‌وه كرد و ئاگادارم كرده‌وه".
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی دهۆك، ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.